پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

حەسەن رۆحانی :لە گەمارۆکانی ئەمریکا، ئێران هیچ زیانێک نابینێ

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران وتی کە گەلی ئێران لە ژێر گوشارەکانی ئەمریکا لە باری ئابووریەوە هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت،ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا تەواوی سزا ئابووریەکانی بە سەر ئێراندا دەسەپێنێتەوە.

بە پێی هەواڵە بڵاو کراوەکان ، ڕۆحانی باسی لەوەش کردووە کە گەلی ئێران خۆی بە دەستی گوشارەکان و پیلانگێڕیەکانی ئەمریکاوە نادات.

ڕۆحانی ساڵی ڕابردوو جارێکی تروەکوو سەرۆکی ئێڕان هەڵبژێردرایەوە و بەڵێنیدابوو ئابووری وڵاتەکە باشتر بکات.

دوای ڕێکەوتنە مێژوویەکەی لەگەڵ زلهێزەکانیی جیهان، لە سەر سزاکانی ئێران  لە هەمبەرپیلانگێریەکانی ناوەکیی ئێران و سنووردارکردنی پلانە داڕێژراوەکانی ڕژیمی ئێران سەبارەت بەم دۆسیە زیاتر جەختی کرد.

بە هۆی گەمارۆ نۆێەکانی ئەمریکا بە سەر ئێراندا،ئێستا قەیرانێکی زۆر لە باری ئابووریەوە تەواوی ئێرانی گرتوەتە و خەڵکی ئێرانی بە تەواوی خستووەتە ژێر گوشاری ئابووری وبە تایبەت ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە تەواوی بە چۆکدا هێناوە.

رۆحانی ساڵی ڕابردوو بۆ جاری دووهەم وەک سەرۆکی ئێران هەڵبژێردرا و بەڵێنیدا کە باری ئابووری وڵاتەکەی باشتر بکات. ڕێکەوتنی ئێران لە گەڵ پێنج وڵاتی زلهێزی جیهان لە بەرامبەر  سنووردار کردنی بەرنامەی ناوەکی بە هۆی بەرزکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …