دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

سنە .. چالاکە مەدەنییەکان بە دانانی  بارمتە ئازاد کران

ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە حکومی سێدارەدانی “ڕامین حسێن پەناهی”، شەو، ڕێکەوتی ٣٠ جۆزەردان، لە بەرانبەر زیندانی ناوەندیی شاری سنە، کۆببونەوە و پاشان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

بە پێی ئەو هەواڵەی لە شاری سنەوە بە زاگرۆس پۆست گەیشتوە “سێ هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی “لەتیف ئەحمەدی”، “ڕەفیق کەریمی” و “سەید خالید حسێنی” سێ چالاک‌وانی کورد، چوارشەممە شەو لە بەرانبەر زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئەم شارەوە   لەمەڕ پێشگیری لە حوکمی لە سێدارەدانی “ڕامین حسێن پەناهی”دەست بەسەر کرابوون، ئەمڕۆ بەیانی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کراون.

هاوکات لەگەڵ گەرماوگەرمی مەترسیی لە سێدارەدانی “ڕامین حسێن پەناهی، “شەهاب حسێن پەناهی” خەڵکی شارۆچکەی نایسەر ، سەر بە شاری سنە،سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەست بەسەر کراوە و هەتاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەم لاوە دەست بەسەر کراوە بەر دەست نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …