چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سنە.. لەکۆبونەوەی مەحکومکردنی سزای لەسێدارەدانی رامین حسەین پەناهی ژمارەیەک هاوڵاتی دەستگیر کران

هاوکات لەگەڵ مەتەرسی بە ڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامی “ڕامین حسێن پەناهی” زیندانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، قۆناغێکی نۆێ لە چالاکی  چالاک‌وانانی کورد بۆ پێشگرتن بە ئێعدامی ئەم لاوە کوردە سەری هەڵداوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، لە کۆتایی شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠ جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، چالاکانی کوردیی خەڵکی  شاری سنە،  بۆ پێشگرتن و ناڕزایەتی دڕبڕین لە هەمبەر لە سێدارەدانی “ڕامین حسێن پەناهی” ، لە بەرانبەر زیندانی ناوەندیی شاری سنە دەستیان داوەتە مانگرتن و لە ئەنجامیشدا هێزە ئەمنییەتیەکانی سەر بە ڕژمی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشیان کردوەتە سەر ئەم چالاکوانانە و دەست بە سەریان کردوون.
بە پێی زانیارییەکان چەند کەس لەم شارە دەست بەسەر کراون و کە تەنیا شوناسی دوو کەس لەو چەند کەسە بڵاو بووەتەوە کە بریتین لە” خالێد حسینی” و “ڕفێق کەریمی”.
شایانی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە شاری سنە بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و هەروەها زێدی لە دایک بوونی ڕامین واتە گوندی “قڕووچیا”ی سەر بە ناوچەی “دێوران” بە تەواوی لە دەستی هێزە ئەمنییەتیەکانی سەر بە ڕژیمی ئێراندایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …