سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سەقز.. کچێکی کورد بە لێدانی شەلاق لەبەرچاوی خەڵک مەحکوم کرا

کچێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادگای گشتیی ئەوە شارەوە، حوکمی٥٠زەربە قامچی ‌بەسەرداسەپاوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، لقی ١٠١ سزای دادگای گشتیی شاری سەقز، حوکمی ٥٠ زەربە قامچی لە پێش چاوی خەڵک و دانی بڕی ٤٠٠ هەزار تمەن پارەی نەختیی بەسەر کچێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی”چینی‌ئاخرخوبــی”بەبەسەرداسەپاندووە.

سەرەچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە دۆسیەی ئەم کچە کوردە بە هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” لە شاری سەقز ڕایگەیاندووە کە؛ “لقی ١٠١ سزای دادگای ئینقلابی شاری سەقز، ئەو کچە کوردەی بە هۆی “بەشداریی کردنی  لە کۆبوونەوەی پشتیوانیی لە ریفرامدۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان” تۆمەتبار کردووە.”

شایانی باسە  کە ئەم  کچە کوردە، پێشتریش لە ڕۆژی ٥ی ڕەزبەری ساڵی ٩٦، پاش بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش دوو مانگ لە زیندان ئازادکراوە.

هاووڵاتیانی کورد لە شارە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە دوای “ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستانی عێراق”، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی کورد لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتیی ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و دەست بەسەر کراون .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …