چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

منداڵێکی  تەمەن ٥ ساڵ قوربانی هەڵەی پزشکی بووە

منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵی خەڵکی شاری بانە، بە دوای نەشتەرگەرییەک کە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە لەسەر مێشکی کراوە،بەماوەی دوو حەوتووە کە لە کۆمادایە.

ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا،سەبارەت بەم کارەساتە پزشکییە  بڵاویکردووەتەوە کە “موبین محەمەدی” تەمەن ٥ ساڵ، خەڵکی شارە بانەیە و لە ڕیکەوتی ٨ی بانەمەری ١٣٩٧ی هەتاوی لە نەخۆشخانەی شاری بانە نەشتەرگەری لە بەشی مێشکیدا بۆ کراوە، بەڵام لە رێکەوتی ١٤ی جۆزەردانەوە تاکوو ئێستا لە کۆمادایە و بە هۆش نەهاتووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە دۆسیەی موبین ڕایگەیاندووە کە : ” موبین محەمەدی” پاش نەشتەرگەری، بە هۆی ئاودزکردنی نەشتەرگەرییەکەی، ماوەی دوو حەوتوویە لە بێهۆشی درێژخایەن دایە”.

شایانی باسە کە بنەماڵەی ئەم منداڵە، دەستکورتن و بە هۆی نەبوونی پارەی دەوا و دەرمان بۆ ئەم منداڵە، هەتاکوو ئێستا موبین لە کۆمادایە.

باری تەندروستی ئەم منداڵە خراپ ڕاگەیەندراوە و پزشکی موبین ڕایگەیاندووە کە ئەم منداڵە دەبێ بە زووترین کات بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاران بکرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …