پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

گیان لە دەست دانی کرێکارێکی کورد بە هۆی ڕوداوی کار

 ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی جۆزەردان کرێکاریکی کورد خەڵکی ئاوایی بڵەسەن  سەر بە شاری بانە بە هۆی بەر بوونەوەی لە بینەیەک گیانی لە دەستدا
ئەو کرێکارە کوردە بە ناوی  “مێهدی کەریم‌پووری” دانیشتووی ئاوایی بڵەسەن بووە.

ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی خانەی موعلیمی شاری بانە رووی داوە و ئەو کرێکارە کوردە بەو هۆی بەر بوونەوە و سەختیی برینەکەیەوە، پێش لە ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

بە هۆی نەبوونی کەرەستەی ئەمنی لە کاتی کارکردنی کرێکاران  لە ئێران و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە سەدان کرێکار تووشی ڕوداوی کار دەبن و بریندار وگیان لەدەستدانی کرێکارانی لێ دەکەوێتەوە.

گیان لە دەستدانی بێ‌دەنگی کرێکاران دەستەواژەیەکە، کە لە نێوان چالاکانی مەدەنیی لە پەیوەندیی لەگەڵ مردنی سەدان کرێکار لە ساڵدا، کە تووشی ڕووداوی کار دەبەن، بە کار دەبرێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …