دادگای ئینقلابی شاری سەقز، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بانگهێشت کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپه‌ڕی زاگرۆس پۆست، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، ئەمرۆ دووشەممە ڕێکه‌وتی٢٨ی جۆزەردان لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەوە شارە بانگهێشت کران.
هەواڵنێری زاگرۆس پۆست لە شاری سەقز، شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەی، بە ناوەکانی: “لوقمان قورەیشی”، “عەلی حسێنی”، “سلێمان عەبدی” و “محەممەد عابدی” ڕاگەیاندووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار به هه‌واڵنێری زاگرۆس پۆست له شاری سه‌قزڕایگه‌یانددووە که: “دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە شێوەی فەرمی بە “بانگهێشتنامە” ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەی بانگهێشت کردووە”.
پێشتر ئەو چوار هاووڵاتییە، بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ساڵی ٩٦، لە گوندی “ئایچی”سه‌ر به شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئه‌و شارەوە دەسبەسەر و پاش چەند ڕۆژ لە به‌ندیخانه‌ی ئه‌وشاره ئازاد کراون.
“سلێمان عەبدی”، چالاکی مەدەنی و مامۆستای هونەرە جوانەکانی فەنی و حێرفەیی شاری سەقز و “محەمەد عابدی”، مامۆستای هونەری قوتابخانەکانی شاری سەقزە.
هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، لە لقی ١٠١ی دادگای جەزایی گشتیی شاری سەقز، چالاکێکی دیکەی بە ناوی “بەختیار خۆشناو”، چالاکی مافی مرۆڤ و هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی موکریان، دادگایی کرا.
گوشارله‌سه‌ر چالاکان و ڕۆشنبیرانیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کورستان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمه‌وە به‌رده‌وامه و به هۆکارگه‌لێکی جۆراوجۆر و بێ‌بنه‌ما له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیمه‌وە به زۆره‌ملی، به‌ر به چالاکیان ده‌گیرێت یان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن.