پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هاوڵاتیەک پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستگیر کرا

هاوڵاتیەکی خەڵکی ناوچەی شاری سنە لە دوایی ئەوەی کە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەکرێت لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان، هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “فاڕوق ڕۆستەمی ” خەڵکی ئاوایی “بۆڕیەر” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ، لە دوایی بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو تا ئێستا لە هۆکاری بانگهێشت کردن و دەستگیر کردنی ناوبراو هیچ زانیاریەک لە بەر دەستدا نیە.

سەرەتای مانگی جۆزەردانیش ، هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی برای فارۆق بە ناوی “باقر ڕۆستەمی” خەڵکی ئاوایی”تەوریوەر” سەر بە ناوچەی “ژاوەرۆ”ی شاری سنە و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

ئێستا ئەو دوو برایە هەردووکیان لە زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنەدان و بنە ماڵەی ڕۆستەمی لە مەڕ چارە نووسی کوڕەکانیان نیگەرانن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …