محەممەد سەلاس باباجانی ئێعدام کرا

 حوکمی لە سێدارەدانی یەکێک لە دەروێشە گۆنابادیەکان لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

 ئێعدامی محەممەد سەلاس لە کاتێکدا کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، داوای لە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران کردبوو، حوکمی ئێعدامی ناوبراو ڕاگرن و حوکمی ئێعدامەکەش هەڵبوەشێننەوە،بە ڕێو چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو لە دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری تاران، سەرلە بەیانی ڕۆژی دوو شەممە ٢٨ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی محەممەد ڕەزا سەلاس باباجانی، یەکێک لە دراوێشەکانی گۆنائابادی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

ناو براو بە تۆمەتی کوشتنی سێ کەس لە هێزە ئینتیزامیەکانی ڕژیم لە شەقامی پاسداران،کە لە ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٦ی هەتاوی تێکهەڵچوون لە نێوان دەروێشە گونابادیەکان و هێزە نیزامیەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە،تۆمەتبار کرابوو.

ناوبراو لە لایەن لەقی ٩ی دادگای شاری تاران، لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٦ محەممەد سەلاسی بە سێ کەڕەت بە سێ کەڕەت قیساس مەحکووم کرا و ئاکامی پێداچوونەوەی حوکمەکەی لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …