کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو

لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بریندار بوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، لە سنووری چۆمان سەر بە شاری بانە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، بریندار بوونی  کۆڵبەرێکی ٣٥ ساڵانی لێکەوتەوە .

ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ناوی  “خالید سماقووڵی” خەڵکی ئاوایی “سماقوڵ” سەر به شاری بانەیە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، که لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی خەڵکی ئەو ناوچەیە، بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان ڕوویان لە سنووری چۆمان کردبوو، لەگەڵ دەسڕێژی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بەرەوڕوو بوونەوە.

نابراو چەند گوللەی بەر کەوتووە و بۆ چارە سەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …