نیزیكه‌ی سه‌د ساڵه كه كورد له كوردستانی بنده‌ستی ئێرانا هه‌وڵ ئه‌دات و خه‌بات ده‌كا كه مافی خۆی دابین بكات.
له‌م ماوه‌دا ته‌نیا پێشه‌وای نه‌مر بوو كه توانی بۆ ماوه‌ی ده مانگ و ٢٣ڕۆژ له ناوچه‌ی مه‌هابادا كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی دابمه‌رزێنێ. شای ئێران ئه‌م كۆماریه له ناو خوێنی پێشه‌واو یاره‌كانیدا تلانده‌وه.
ڕۆشنبیرانی كورد بابه‌تگه‌رێكی زۆریان سه‌باره‌ت به شكستی بزووتنه‌وه‌كانی كوردیان له‌م ماوه‌ی سه‌دساڵه‌دا نووسیوه و ئه‌نووسن.
هێندێكیان ده‌لیلی شكستی كوردان له عه‌شیره‌تی بوون و هێندێكی دیكه له كۆمۆنیست نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌كه ده‌بینن و هێندێكی دیكه له…
زۆر كه‌م توێژر ده‌بینین كه ده‌لیله‌كانی سه‌ر كه‌وتنی پێشه‌وا شی بكه‌نه‌وه.
ده‌لیله‌كانی سه‌ركه‌وتنی پێشه‌وا ده‌توانین به دوو به‌ش دابه‌ش بكه‌ین: یه‌ك ده‌لیلگه‌ری ده‌ره‌كی. دوو ده‌لیلگه‌ری ناوه‌كی.
\\ده‌لیلگه‌ری ده‌ره‌كه‌ی بریتین له هه‌ڵ مه‌رجی جیهانی به شێوه‌یكی گشتی و هه‌ڵ ومه‌رجی ئێران به شێوه‌یكی تایبه‌تی.
هه‌ر له ده‌ستپێكی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی له ساڵی ١٩٣٩ڕه‌زاشاپشت له ئه‌ربابه ئینگلیسییه‌كانی خۆی كرد و به نهێنی په‌یمانی دۆستایه‌تی له گه‌ڵ هیتلێرا به‌ست. به پێ ئه‌و په‌یمانه هیتلێر ده‌یه‌ویست له ئێرانه‌وه هێرش بكاته شه‌وره‌وی.
بۆ ئه‌وی كه هیتلێر به‌ره‌ی قه‌فقاز نه‌كاته‌وه له مانگی سێپتامبری ١٩٤١ شه‌وره‌وی و ئینگلیسه‌كان ئێرانیان دابڕ كرد و ده‌ستی هیتلێریان له ئێران بڕی. باكوری كوردستان كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی شه‌وره‌وییه‌كان و باشوور(كرماشان) كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی ئینگلیسه‌كان.
ئینگلیسه‌كان ڕه‌زاشایان به هه‌مان شێوه كه هاوردبووه سه‌ر كار له سه‌ر كاریان كێشاوه‌و هه‌ناردیانه دۆرگه‌ی مۆریس و كوڕه‌كه‌یان نیا جێگای ئه‌و.
له ڕاسته‌قینه له‌م ماوه ده‌وله‌تێ له ئێرانا نه‌مابوو. بۆشایكی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی له ئێرانا پێك هاتبوو.
ئه‌م بۆشاییه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه دیسان كورد بتوانێ سه‌ر هه‌ڵ بداته‌وه.
\\ده‌لیلگه‌ری ناوه‌كی:
گه‌لی كورد له كوردستانی بنده‌ستی ئێرانا له ده‌مه‌و دووایی حكوومه‌تی قاجاڕه‌كانه‌ولا ویستوویه‌تی مافی چاره‌نووسی خۆی دابین بكات. سمكۆ یه‌كێك له‌و سه‌رداره كوردانه بوو كه دژی حكوومه‌تی قاجاڕه‌كان هه‌ڵسا بوو و خه‌باتی خۆی دژی ڕه‌زاخانیچ درێژه‌دا. له ساڵی ١٩٣٠ ڕه‌زاخان تووانی به فێڵ سمكۆ بكوژێت.
هه‌رچێ ئه‌ڕویشت بیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ناو ڕۆحی كوردا به قووه‌تر ئه‌بوو.
٢٢ی ژانڤییه‌ی ١٩٤٦، پێنج ساڵ به دووای دابڕ بوونی ئێران و چووار مانگ به دووای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیا، پێشه‌وای نه‌مر كۆماری كوردستانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌گه‌ر پێشه‌وا تووانی سه‌ربه‌خۆیی به‌شێ له كوردستان ڕابگه‌ینێ هه‌روه‌های كه وتمان یه‌كێك له ده‌لیله‌كانی دروست بوونی بۆشایی قودره‌ت بوو له ئێرانا.
به‌ڵام بێ گومان ئه‌م بۆشاییه به ته‌نیا به‌س نه‌بوو.
دوو ده‌لیلی دیكه ی ناوه‌كی بوون:
یه‌ك: ئه‌وه‌ی كه پێشه‌وا ئیمانی به پێكهاوردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بوو.
دوو:ئه‌وه‌ی كه پێشه‌وا بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجی خۆی، خۆی به مه‌وزه‌عی قودره‌ت گه‌یاندبوو. پێشه‌وا له مه‌وزه‌عی قودره‌ته‌وه هاتبووه گوڕه‌پانی خه‌باته‌وه.بۆیه كه سه‌ركه‌وت. به‌ڵام به داخه‌وه ڕه‌فێق ستالین كوردستان و ئازه‌ربایجانی دا به شا و له باتیا نه‌وتی باكووری پێ درا!!!!
ئه‌مڕۆ دیسان به ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌ل و مه‌رجێك له ئێرانا خه‌ریكه دروست ده‌بێ كه به ئه‌گه‌رێكی زۆی دیسان بۆشایی قودره‌ت له ئێرانا پێك دێت.
ئه‌ركی ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕ به سه‌ربه‌خۆیی بێنین و له مه‌وزه‌عی قودره‌ته‌وه كه‌وینه مشت و مڕ له گه‌ڵ تارانا.
چلۆن ده‌گه‌ینه مه‌وزه‌عی قودره‌ت ؟ قودره‌تی هه‌ر میله‌تێ وا له ناو یه‌ك بوونه‌وه‌یا. ئێمه‌ی كورد له ئێرانا نیزیكه‌ی پازده میلیونین. ئه‌گه‌ر پازده میلیون نه‌فه‌ركورد یه‌ك ده‌نگ یه‌ك بگرنه‌وه ده‌توانن كوردستان له پازده ڕۆژا سه‌ربه‌خۆبكه ن.