پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەدژی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی هەدەپە تا دەێت زیاتر دەبێت،بە پێی هەواڵە بڵاو کراوەکان تا ئێستا ٥٧ جار لە لایەن دەڵەتی تورکیاوە هێرش کراوەتە سەر ناوەندەکانی هەڵبژاردنی هەدەپە و زیاتر لە ٢٠٠ ئەندام و لایەنگرانیان دەستگیرکراون.
لە تورکیا و باکووری کوردستان بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا، پەرەی سەندووە، دەنگی گەلی کورد تێکڕا بۆ هەدەپەیە و ئاکەپەش ئەوەی پێی قبوڵ ناکرێت و هێرش دەکاتە سەر ناوەندەکانی هەدەپە.
پاش هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرش بۆ سەر شەنگال، قەندیل و مەخمور، پێشێلکارییە ناوخۆییەکان لەدژی هەدەپەش زیادیان کردووە، کۆمیسیۆنی مافەکانی هەدەپە ڕایگەیاندووە، کە لە ١٨ی نیسانەوە تا ئەمڕۆ ٥٧ جار هێرش کراوەتە سەر ناوەندەکانی هەدەپە.