سەڕەڕایی تێپەربوونی ٩ ڕۆژ لە مانگرتنی شارام ئەلیاسی و بنەماڵەکەی لە بەردەم بینای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا، ئەم ڕێكخراوە هیچ وڵامێکیان پێی نەداوەتەوە .
شارام ئەلیاسی ماوەی ٤ ساڵ و نیوە کە نیشتەجێی تورکیایە و سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی ٢ ساڵ و ٨ مانگە کەیسەکەی لەلایەن ئەو ڕێکخراوەیە پەسەند کراوە، بەڵام تا ئێستا چاوەڕوانە تا ئەو ڕیکخراوەیە بۆ وڵاتی سێهەم بیگوازرێتەوە.
ناوبراو لە گەڵ دوو منداڵ و خـێزانەکی لە دۆخێکی نالەباری ئابووری دەژین.
هەروەها ناوبراو ماوەی ٦ ساڵ لە زیندانەکانی مەریوان و ئێڤین و ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوەشارام ئەلیاسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی نەیاری رژیمی ئێران حوکمی ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ناوبراو دوای ئەوەی کە ٦ ساڵ لەزیندان بوو بە دانانی بارمتەی ٤٠ ملیۆن تمەنی لە زیندان هاتە دەروەو و پاشان وەک پەنابەر ڕووی لە تورکیا کرد.