چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سپای پاسدارانی ڕژیم هێز و چەک هەناردەی کوردستان دەکات

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان، سپای پاسداران بە ڕەوانە کردنی هێزی زیاتر و چەکی قورس و سووک بۆ ئاوایی “دزڵی” سەر بە شاری مەریوان، لەم ناوچە و ناوچەکانی دەوروبەریدا دۆخێکی ئەمنییەتی دروست کردووە.

هەروەها بە هێلیکۆپترەو بە سەەر ئاوایی دزڵی و ناوچەکانی دەوروبەری سووڕانەتەوە.

سپای پاسدارانی ڕژیم  بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ‌پێشمەرگەی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیۆنی ڕژیمی ئێران، دەستی بە ڕەوانە کردنی هێزی نیزامیی بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ ئەم ناوچەیە کردووە.

هەروەها بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوچەی شنۆ هێزەکانی سپا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەو ناوچەیەدا بڵاوەیان کردووە و فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانیان لە ئاسمانی ئەو شارەدا بەردەوام لە سووڕانەوەدان.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …