سپای پاسدارانی ڕژیم و ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ هەڕەشەیان لە هاوڵاتیانی شاری شنۆ کردووە کە نابێت لە ڕۆژی بەڕێو چوونی فستیڤاڵی گێڵاس لەو شارە جلی کوردی خاکی لەبەر بکەن.
ئیداری ئیتلاعات و سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران، شۆرای تەئمینی شار و ئاواییەکانی شاری شنۆی ئاگادار کردووەتەوە، لە ڕۆژی فێستیڤاڵی گیلاس و شوێنە گشتییەکان و کۆڕ و کۆبوونەوەکان، نابێت هیچ کەسێک جلی کوردی خاکی ڕەنگ لە بەرکات،لە ئەگەری بەڕێو نەبردنی ئەو بڕیارە لەگەڵ سزای یاسایی بەرەڕوو دەبنەوە.
ئیتلاعات و سپای پاسداران تەنانەت بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندووە کە فەرمانداری شاری شنۆ لە کۆبوونەوە گشتییەکان بۆی نییە بە زمانی کوردی قسە بکات.
ئیتلاعات و سپا بە شۆراکانیان ڕاگەیاندووە، بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ کۆمیتەی ئیمداد دەبێ هاوکارمان بن و یارمەتی بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ کۆمیتەی ئیمداد، ئەو گرووپانە بدەن کە بۆ خۆیان دیاری دەکەن.
ئیتلاعات و سپای پاسداران وتوویانە، شۆرا و دێهیارەکان،دەبێت ڕاپۆرت لە سەر حیزبە کوردییەکان کە خەریکی کار و چالاکین لەو ناوچەیە،بدەن و هاوکاریی ئێمە بن .