پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئاگر گرتنی پێنج هیکتار لە دارستانەکانی کوردستان

چەند کەسێکی نەناسراو ڕۆژی هەینی ۱٨ی جۆزەردان ئاگر لەدارستانەکانی ناوچەی حەیدەرییە بەخشی گەوارو لە شاری گیلانغەرب سەر بە پارێزگاری کرماشان دەدەن،کە لەئەنجامی ئەو ئاگر کەوتنەوە زیاتر لە پێنج هێکتار لەدارستانەکانی ئەو ناوچەیەدا سوتاوون.

لە دوای هەوڵێکی زۆر لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی زاگرۆس و هاووڵاتی ژینگە پارێزی ئەو ناوچەیە ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە.

هەروەها ڕۆژی ۱۷ی جۆزەردان ئاگر لە دارستانەکانی نزیک ئاوایی دشە سەر بە  شاری پاوە کەوتەوەو کە بەو هۆیەوە ڕێژەیەکی بەرچاو لەژینگەو سروشتی ئەو ناوچانە سووتان و لەناو چوون.

هەوڵنەدان و نابەرپرسیاری ناوەندە ئاگر کوژێنەوە و حوکومییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پێش گرتن بە ئاگرکەوتنەوەکان هۆکاری زۆرینەی لەناوچوونی دارستانەکانن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …