بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم لە شاری سنە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە سێ چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “ئیجلال قەوامی، ئەحمەد خەلیقی، هیوا رەحیمی” بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کردووە.
ئەم سێ چالاکە مەدەنیە دەبێت ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدران بکەن.
ئەم ناوەندە ئەمنیەتیەی ڕژیم هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەم سێ چالاکەی پێیان ڕانەگەیاندووە.