چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

سێ کاسبکاری دیکە لە پیرانشار دەستگیر کران


هێزە نیزامیەکانی ڕژیمی ئێران لە شآری پیرانشار سێ کاسبکاری کوردیان دەستگیر و دەستیان بە سەر ئەسپ و بارەکانیان دا گرت.

شەوی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، سێ کاسبکاری کورد بە ناوەکانی “ئیسماعیل ، سەعید خەڵکی ئاوایی”گەپڵەسن و عەبدوڵڵا خەڵکی ئاوایی جەڵدیان” سەر بە شاری پیرانشار لە بەرزاییەکانی “سپی ڕێز” لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستگیر کران.

هێزە نیزامییەکانی ڕژیم پاش دەستگیرکردنی ئەو سێ کاسبکارە کوردە، دەستیان بە سەر ١١ سەر ئەسپ و تەواوی شتومەکی ئەو کاسبکارانه داگرت و لەگەڵ خۆیان بردووە ئەو سێ کاسبکارەش ڕەانەی گرتوخانە کراون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …