بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستن لەشوێنی کار ، کرێکارێکی ئیدارەی (مخابرات) بەناوی مەحموود حەسەنی ئاقابەیگ کە یەک مانگ پێش لە دەکەڵی ۸مەتری موخابرات دەکەوێتە خوارو و بە سەختی بریندار دەبێت،ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۱ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی،لەنەخۆشخانەیەک لەشاری تەورێزگیانی خۆی لەدەست دا.
مەحموود حەسەنی ئاقابەیگ خێزاندار و خاوەنی دوو مناڵ کەلەبەشی موخابراتی گوندەکانی شاری تیکاب کاری دەکرد.
نەبوونی فێرکاری پێویست و کەرەستەی گونجاوی پاراستنی شوێنی کار هەرساڵە گیانی سەدان کرێکار لەئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستێنێت.