بێکاربوونی ٢٥٠ کرێکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

بە هۆی داخرانی دوو کارگە لە دوو شاری دێهلوران و تیکاب لە رۆژهەلاتی کوردستان ٢٥٠ کرێکار بێکار بوون.

لە کارگەی کانی زێڕی زەڕشۆران لە شاری تیکاب،کە لە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانەوە داخراوە و ٢٠٠ کرێکار بێکار بوون.

لە کاتی دامەزراندنی ئەو کارگەیە خەڵکی ئاواییەکانی دەوروبەری بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین کۆ بوونەوە کە پێش بە هاوردنی کرێکارانی ناخۆجێی بگرن کە لە ئاکامی ئەو ناڕەزایەتی و تێکەڵچوونە ئەو کرێکارانە بێکار بوون.

پاش دەرکردنی خاوەنکاری پێشوو، (کومپانیای پەیمانکاریی گسترش راە معدن شهسوار) لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا، ئەرکی دەرهێنانی خاکی زێڕی زڕشوانی بە کومپانیای “اهن اجین” سپێردراوە و ئەو کومپانیایەش بەردەوام کرێکارانی ناخۆجێی دامەزراندووە.

لە لایەکی دیکەوە بە هۆی دروست بوونی گیروگرفت لە لایەن بەڕێوبەری کارگەی گەچی شاری دێهلوڕان ، ٥٠ کرێکاری ئەو کارگەیە لە سەر کارەکەیان درکران.

بە وتەی فەرمانداری دێهلوڕان، یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی ئەو کارگەیە نەبوونی پارەیە.

بەرێوەبەری کارگەی گەچی جەواهیری جنووبی شاری دێهلوڕان، داخرانی ئەو کارگەیەی بۆ مەندی ئابووری، هەڵاوسان و نەبوونی نرخی دیاریکراو گەڕاندەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …