لە دوایی بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی کەناوچەی سەرپێڵ زەهاو و کرماشانی هەژاند و بەو هۆیەوە هەزاران کەس برینداربوون و دەیان کەس گیانیان لە دەست دا و زۆرینەی دانیشتوانەکەی بێ ماڵ وحاڵ بوون ،هەروەها چەندین نەخۆشی دیکە وەکوو خەمۆکی و حاڵەتی نەفسی وخۆکوژی ودەیان چەشنە نەخۆشی بێهداشتی وتەنانەت نەخۆشی پێستی(سالک) کەدیارترینیانە بلاو بوەتەوە.
بە هۆی پێڕانەگەیشتنی بەر پرسانی ڕژیم بەو ناوچانە و کەمتەرخەمی کردنی بەرپرسانی بێهداشتی پارێزگای کرماشان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بارۆدۆزی دانێشتوانی نێو خێوەتەکان نالەبارتر دەبێت کە ۶ مانگ دوای بوومەلەرزە وتائێستەیش لەنێو خێمەدا دەژین.
تائێستە لەلایەن بەرپرسان ولایەن پێوەندی دارەکانی ڕژیمی ئیسلامییەوە هیچ بەدواداچوون وچارەسەرییەک ناکرێت و زۆرینەی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن خەڵک وڕێخراوە خێرخوازەکانەوە جێبەجێ دەکرێن. بەوحاڵەیشەوە چەنددین حاڵەتی نەخوازراوی وەکوو گیان لەدەستدانی ژنان ومنداڵان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و سەرما وخۆکوژییەوە هاتوونەتە ئاراوە.