سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

کوژران و بریندار بوونی پێنج کەس لە کرماشان

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (١٤ی جۆزەردان)، بە هۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێک لە پاش ماوەکانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ماڵی یەکێک لە دانیشتوانی ئاوایی شێخ سڵە سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، کەسێک گیانی لە دەست دا و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون کە هەر پێنج کەسیان ئەندامی بنە ماڵەیەک بوونە.

لەو ڕووداوەدا کەسێک بە ناوی جەلیل فەلاح گیانی لە دەست داوە و دایکی جەلیل بە ناوی ”پیرۆز“، دوو خۆشکی بە ناوەکانی ”بەهارە و زوهرە“ و برایەکیشی بە ناوی ”خەلیل“ بریندار بوون.

ئەو چوار کەسە کە بریندار بوونە ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان کە بارودۆخی تەندروستیی زوهرە ناجێگیرە و دەست و چاوی بە سەختی بریندار بووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …