چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زیاتر لە ٣٥ دووکان لە شاری کرماشان داخراون

بە هۆی ڕکودی بازاڕ و هەڵاوسان ، ٣٥ تا ٤٠ دوکانی زێڕفرۆشی لە شاری کرماشان داخراون.

لە سەرەتایی ئەمساڵدا، لە شاری کرماشان ٣٥ تا ٤٠ دووکانی زێڕفرۆشی بە هۆی رکوودی بازاڕەوە داخراون.

موجتەبا فیرووزی بەرپرسی یەکیەتیی زێڕ و جەواهیر فرۆشییەکانی شاری کرماشان، هۆکاری داخرانی ئەو ٤٠دووکانە زێڕفرۆشییەی بۆ هەڵاوسان لە بازاڕ و ئەنجامی دابەزینی کڕین و نەدانی باج لەسەر بەها گەڕاندەوە.

موجتەبا فیرووزی ڕای گەیاند: ئەو یەکە زێڕفرۆشانەش کە ئەمڕۆ لە بازاڕ کراوەن، چالاکییەکی ئەوتۆیان نییە، بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان، خەڵک کەمتر تواناییی کڕینی زێڕیان هەیە.

هۆکاری سەرەکیی داخرانی زێڕفرۆشییەکان لە ئێراندا و بەتایبەت لە کوردستان، گوشاری ماڵیاتیی بەپێی ماددەی ١٦٩، ڕکوودی بازاڕ و بیاڤی ئابووری و نرخی ئەرزە کە لە سەرەتایی ساڵی هەتاوی بەردەوام بەرز بوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …