هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

چالاکێکی مەدەنی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا

یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزەئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، گوڵاڵە مورادی چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی هەروەها چالاکی مافی منداڵان، خەڵکی شاری شنۆ دوای هەڕەشەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دیاری نەماوە و بنەماڵەی ناوبراو لەسەر ئەو بروایەن کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

گوڵاڵە مورادی کە پێشتر لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لێ کرابوو کە نابێ بەردەوام بێت لە چالاکیەکانی.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم چالاکە مەدەنیە بە یەک جاری وون دەبێت و بنەماڵەکەی دەڵێن دڵنیاین لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بنەماڵەی مورادی چەندین جار سەردانی بنکەی ئیتلاعاتی شاری شنۆیان کردووە، بەڵام هیچ زانیاریەک لە بۆ چارەنووسی کچەکەیان ور نەگرتووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …