دەست بەسەردا گرتنی ئەسپی کاسبکارانی کورد لە شنۆ

هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری شاری شنۆ، دەستیان بە سەر ٣٠ سەر ئەسپی کاسبکاراندا گرت

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان، هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران،  دەستیان بەسەر٣٠ سەر لە ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیان لە سنووری شاری شنۆدا گرت.

هێزە نیزامییەکان لە دوای دەسبەسەرداگرتنی ئەسپەکان، بارەکانیان لەگەڵ خۆیان بردوە.

لە لایەکی دیکەوە، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی ئێران، هۆشدارییان داوە به دانیشتووانی ئاوایی سۆفیانی شاری شنۆ لە ڕاگرتنی ئەسپ خۆ ببوێرن ،بە گوێپێنەدان بە هۆشداریی هێزە نیزامییەکان لەگەڵ سزای قەزایی ڕووبەڕوو دەبنەوە.

هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ، بەردەوام هەوڵی دەسبەسەرداگرتنی ئەسپی کاسبکارانی کوردیان داوە و لەو پەیوەندییەدا، دەیان سەر ئەسپی کاسبکارانیان کوشتووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …