چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ساڵانە حەوت ملیۆن کەس بەهۆی بەکارهێنانی توتنەوە گیان لەدەست دەدەن

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ساڵانە حەوت ملیۆن کەس بەهۆی بەکارهێنانی توتنەوە گیان لەدەستدەدەن و نزیکەی ملیۆنێکیان بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵی جگەرەی کەسانی دیکەوەیە.

ڕێکخراوە تەندروستی جیهانی لە ڕۆژی نەهێشتنی جگەرەکێشاندا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، بەهۆی ئەو نەخۆشیانەی کە لە بەکارهێنانی توتن و جگەرەکێشانەوە تووشدەبن، ساڵانە لە جیهاندا حەوت ملیۆن کەس گیانیان لەدەست ئەدەن، هەروەها ٨٩٠ هەزار کەسیان بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵی جگەرەی کەسانی دیکەوە گیان لەدەست دەدەن نەک ئەوەی خۆیان جگەرەکێش بن.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕێژەی جگەرەکێشان لە جیهاندا کەمیکردووە بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠٠٠ ٢٧% بووە و لە ساڵی٢٠١٦، بۆ٢٠% دابەزیوە.

دابەزینی ڕێژەکە هێشتا بەس نییە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ و ئەو نەخۆشیانەی دیکە کە بەهۆی جگەرەکێشانەوە تووشدەبن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ئێستا لە سەرانسەری جیهان ملیاردێک و ١٠٠ ملیۆن کەس جگەرە دەکێشن، لانی کەم ٣٦٧ ملیۆن کەسیان بەکارهێنەری توتنن، هاوکات ڕێژەکە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٠ هیچ نەگۆڕاوە و ژمارەیبەکارهێنەرانی زیادی کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ساڵی ٢٠٠٠، ڕێژەی جگەرەکێشان بۆ پیاوان (تەمەن ١٥ ساڵ و زیاتر) ٤٣% بووە، بەڵام ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەکە بۆ٣٤% دابەزینی بە خۆیەوە بینیە، هاوکات بۆ ژنان، ساڵی ٢٠٠٠ ڕێژەکە ١١% بووە، بەڵام ساڵی ٢٠١٥، ڕێژەکە ٦% بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، نزیکەی ٢٤ ملیۆن مێرمنداڵ (تەمەن ١٣ بۆ ١٥ ساڵ) جگەرە دەکێشن.

ڕێکخراوەکە دەشڵێت، زیاتر لە ٨٠%ی جگەرەکێشان لە وڵاتانی هەژار و مامناوەندان، هەروەها ڕێژەی جگەرەکێشان لە وڵاتانی هەژاردا لە زیادبووندایە.

لە کۆتاییدا ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە بەسەر بەربەستەکاندا زاڵبن تا هەنگاوەکانی نەهێشتنی جگەرەکێشان جێبەجێ بکەن، وەک دانانی باج و قەدەغەکردنی بازرگانی جگەرە.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …