پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

روسیا داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی هێزەکانی سوریا دەکات

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، پێویستە بەزووترین کات سەرجەم ئەو هێزانەی کە سوری نین لەسەر سنوری ئەو وڵاتە و ئیسرائیل بکشێنەوە.

ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ سووربوونی خۆی دووپاتکردەوە لە سەرکشانەوەی سەرجەم ئەو هێزانەی کە سوری نین.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش ڕوسیا ڕایگەیاندەبوو، تەنیا سوپای سوریا دەتوانێت لەسەر سنوری سوریا و ئیسرائیل و ئوردن بمێنێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەمریکا هۆشداری توندی بە سوریادا لە کاردانەوەی پێشێلکردنی ئاگربەست لە ناوچەکەدا.

هاوکات ئەم هۆشدارەی ئەمڕۆی ڕوسیا لەمیانی ئەو دەنگۆیانەدا هات کە سوپای سوریا بەنیازە بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە درعا ئەنجامبدات.

لە بەرامبەریشدا ئەمریکا دژی ڕژێمی سوریا لە ئەگەری پێشێلکردنی ئاگربەستی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان لە ناوچەکەدا هۆشداری توندی دا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …