پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

شەپۆلی نوێی مانگرتنەکان، داخستنی بازار وپاساژەکانی تاران

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردان بەشێکی زۆر لە دوکانداران و بازاڕییانی شاری تاران ، دەستیان دایە مانگرتن و دوکان و بازاڕییان داخست.

لە درێژەی مانگرتنی چین و توێژەکان لە ئێران بەرانبەر بە گرانی و گەندەڵیی‌ماڵی و خەمساردی بەرپرسانی ڕێژیم لە بەرامبەر دۆخی خراپی ئابووری، سەرلەنوێ بەشێک لە پاساژ و دوکانداران ، لە لایەن کاسبکارانەوە لە شاری تاران داخران.
ئەو مانگرتنە بۆ دابەزینی ئابووریی و هەرەس هێنانی دراوی ئێران و هەڵکشانی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە کە ماوەیەکە بە جیددی دەسەلاتی ڕژیمی ئێرانی تووشی کێشە کردوەو هەرجارەوە لە شارێک و لایەن توێژێکەوە مانگرتن بەڕێوەدەچێ.
هەروەها بە پێی زانیارییەکان لە شاری تەورێزیش کە یەکێکە لە شارە هەرە گرینگەکانی ئێران، مانگرتنی هاوشێوە لە یەکەم چرکەکانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی جۆزەردان دەستی‌پێکردوە.
هاوکات لە گەڵ مانگرتنی بەشێک لە دوکان و بازاڕی شارەکانی تاران و تەورێزو چەند پارێزگای دیکە، لە لایەکی دیکەشەو، مانگرتنی کامیۆنداران وشوفێرەکانی نیزیک بە ٧٠ شار لە ئێران پێی‌ناوەتە ٥مین رۆژی خۆیەوەو هەتا دێ ئەو مانگرتنانە لە ئاستی ئێراندا بەرین‌تر دەبێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …