چوار شه‌ممه‌ 29 ئازار 2023

لە هێرشێکى ئیسرائیلدا لە سوریا ٩ سەربازی ئێرانی کوژراون

لە هێرشە ئاسمانییەکەى ئیسرائیلدا بۆ سەر فڕۆکەخانەى زەبعە لە حمس  ٩ سەربازی ئێرانی کوژراون.

سکای نیوزی ڕاگەیاندووە، ئێوارەى ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی ئەسمانى کراوەتە سەر چەند بنکەیەک لە فڕۆکەخانەى زەبعە  و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٢١ سەرباز کوژراون کە ٩ کەسیان ئێرانی بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشکەى ئیسرائیل  بنکەیەکی چەک و چەند شوێنی بەرگری ئاسمانی  لەو فڕۆکەخانەیە کردووەتەوە ئامانج کە زیاتر  بنکەکانى حزبوڵا و  سەربازە ئێرانییەکانى لێیە.

هەفتانە چەندین فڕۆکەى سەربازی و بارهەڵگری ئێرانى لەو فڕۆکەخانەیە دەنیشنەوە کە چەک و تەقەمەنى و پێداویستى بۆ سەربازەکانیان دەهێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە چەندین جارە ئیسرائیل بۆردومانى بنکە وبارەگاکانى سەربازە ئێرانییەکان لە سوریا دەکات .

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …