هه‌ینی 14 حوزه‌یران 2024

ئاماری دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کورد لە ئێران روو لەزیادبون دەکات

زیاد بوونی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لە مانگی گوڵانی ١٣٩٧ی هەتاوی  راگەیەنرا.

لەماوەی مانگی گوڵانی ئەمساڵدا (٢١ی ئاوریل هەتا ٢١ی مەی ٢٠١٨ی زایینی)، ٤٨ هاوڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئامارێکی ماڵپەڕی هەنگاو  ٢٤هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکیی مەدەنی، ١٦ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی، ٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکیی ئایینی و ٤ هاووڵاتیش بە تۆمەتی چالاکیی کرێکاری دەستبەسەر کراون

٢٠کەس لەو هاوڵاتیانەی کە دەستبەسەر کراون خەڵکی پارێزگای ورمێ، ١٨ کەس خەڵکی پارێزگای سنە، ٩ کەس خەلکی  پارێزگای کرماشان و کەسێکیش خەڵکی پارێزگای ئیلام بوون

لەو ٤٨ کەسە کە دەستبەسەر کراون ٥ کەسیان ژن و ٤٣ کەسیشیان  پیاو بووە.

دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد بە نیسبەت مانگی  خاکەلێوە ١٢ کەس زیادی کردوە لە مانگی خاکەلێوەدا ٣٦ هاوڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون کە لە مانگی گوڵان ئەو ئامارە بۆ ٤٨کەس زیادی کردووە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …