دوو شه‌ممه‌ 2 كانونی یه‌كه‌م 2024

ئێران.. لەهەر سێ خولەك “تەڵاق”ێك تۆمار دەكرێت

ساڵی 1396 لە ئێران زۆرترین ئاماری تەڵاق‌و جیابوونەوەی هاوسەرەكان تۆمار كراوە‌و بە پێی ئەو ئامارە لە هەر سێ خولەكێكدا تەڵاقێك تۆمار كراوە.
بەپێی تازەترین ئاماری تۆماری باری كەسێتی ئێران (سەبت ئەحواڵ) لەساڵی رابردوو 609 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیریی تۆمار كراوە كە بە بەراورد بە ساڵی 1395، نزیكەی 8% كەمی كردووە.
بەپێی ئامارەكە كە رۆژی 20ی خاكەلێوە بڵاوكراوەتەوە لەساڵی رابردوو 175 هەزار تەڵاق تۆمار كراوە كە ئەمەش بەرزترین ئامارێكە كە لەنزیكەی نیوسەدەی رابردوو تۆمار كراوە.
تەڵاقە تۆمار كراوەكان لەساڵی رابردوو هەزار حاڵەت زیاتر بووە لە ساڵی پێش خۆی‌و بە پێی ئامارەكان لەساڵی 1396 لە هەر كاتژمێرێكدا 20 حاڵەت‌و لە هەر سێ خولەكەدا حاڵەتێكی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار كراوە.
بەبڕوای شارەزایان هاوكات لەگەڵ گۆڕینی شێوازی ژیان، زۆربوونی رێژەی تەڵاق ‌و كەمبوونەوەی هاوسەرگیریی بۆ چەندین هۆكار وەك بێكاریی، هەژاریی، نەبوونی دڵنیایی لەداهاتوو‌و نەبوونی ئەمنیەتە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …