ماوەی مانگێك لەوەپێش دوو چالاكوانی ژینگە، بەناوەكانی (حەمید سپێهری و جەعفەر ئەمینی) خەڵكی شاری بۆكان لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركران كە تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.
ئەو دوو چالاكوانە کوردە کە ئەندامی ئەنجومەنی “ژینگەپارێزی وڵات”ن، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەسبەسەر کران.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی گیراوەكان، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەریان بڵاونەكراوەتەوە.