له ساڵی ١٩٢٥ ه ولا، كه ئینگلیسییه‌كان له ئێرانا كوودێتایكیان دژی ئه‌حمه‌د شای قاجاریان چێ كرد، و قولدوڕێكیان به نێوی ڕهزاماكسیمیان هاورده سه‌ركار،تا ئێستا ئه‌م وڵاته ڕه‌نگی خۆشی و ئاوه‌دانی و ژیانێكی ئاسایی به خۆیه‌وه نه‌دیووه. گه‌لانی ئێران بێ وچان هه‌وڵیان داوه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه ڕژیمێكی ئینسانی و دیموكراتیك بێننه سه‌ر كار، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ر نه‌كه‌وتوون.
ئایاكوو ده‌لیلی ئه‌م سه‌ر نه‌كه‌وتنه نه‌بوونی ڕێبه‌رێكی به‌باوه‌ڕ و لێهاتوو وه‌كوو لێنین، گاندی یان مائۆیه؟ یاكوو دهلیلگهرێكی دیكه‌یچی هه‌یه.
كوودتای ساڵی ١٩٢٥ له حه‌قێقه‌تا ته‌نیا كوودتایكی ساده نه‌بوو.به وه‌سیله‌ی ئه‌م كوودێتایه ئیستیعمار له ئێرانا به شێوه‌یكی فره زانایانه و زۆر مووزیانه سیستمێكی ئاپارتهیدی دامه‌زراند. بۆ به ڕێه‌و بردنی ئه‌م سیستمه فارسه‌كانیان هه‌لبژارد. ئه‌ڵبه‌ته ده‌یانتووانی ترك یان عه‌ره‌ب یان كوردیچیان ههبژاردای. به‌ڵام به حیساب و كیتابێك كه كردبوویان فارسه‌كان بۆ ئه‌م كاره گونجاوتر بوون.
ئینگلیسه‌كان ده‌ستووری ئێرانیان ته‌نزیم كرد. به پێ ده‌ستوور، زمانی فارسی كرا به زمانی فه‌رمی ئێران و باقی زمانه‌كان قه‌ده‌غه‌كران. بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یری فارس له به‌رانبه‌ر فارسه‌كانا چۆك بده‌نه‌وه ئیستیعمار له هه‌موو وهسیلهیك بۆ فشار هاوردن به‌سه‌ریانا كه‌ڵكی وه‌رگرت. ئه‌م فشارگهره بریتی بوون له فشاری: ده‌ستووری، یاسایی، ئایینی، پۆلیسی، سه‌ربازی، ئابووری، ئیداری، ساقی و سڵامه‌تی، پزیشكی، فێركردن و په‌روه‌رده‌یی، زیندان، ته بعید…..
جیا له‌م فشارگهر ئیستیعمار ده‌ستی كرده جه‌عل كردنی مێژووی ئێران. ته‌خت سوڵهیمانیان كرد به ته‌خت جه‌مشید و مادهرسوڵهیمان به گۆڕی كوورش. زمانی فارسی كۆن و فارسی میانه‌یان ئیختیراع كرد. كه‌ل و پۆر و ئاسه‌واری مێژویی كورد ونهتهوهگهری دیكه‌ی ئێرانیان یان شارده‌وه یان له ناویان برد یان به قازانجی خۆیان ته‌حریفیان كرد. ……ئێستیعمار وای به مه‌ردمی نیشان دا كه فارسه‌كان نه ته‌نیا بناغه‌ی ئێرانیان داڕژاندووه به‌ڵكوو بناغه‌ی مرۆڤایه‌تی و مرۆڤدۆستیچیان له جیهانا داڕژاندووه. سیلهندرێكیان به قۆڕ دروست كرد و هێندێ نووسراوه‌ی بزماریان له بانییهوه نووسی. بۆ ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر له خه‌تی بزماری ده‌ر نایرن تهرجومهیچیان كرده‌وه و وتیان كه ئه‌م نووسراوه یه‌كمین جاڕی مافی مرۆڤه له مێژووی به‌شه‌ریدا!!!!!.……
ئیستیعمار به‌م كاره ده‌یه‌ویست كه فارس ئه‌ونده گه‌وره نیشان بدات كه غهیرفارسهكان له به‌رانبه‌ریانا دوولا ببنه‌وه و دڵی خۆیان به كۆیلی بۆ فارسه‌كان خۆش بكه‌ن.
ئینگلیسه‌كان به‌م كاره ئێرانیان كرده گه‌وره‌ترین زیندانی جیهان و كڵێڵی زیندانه‌كه‌یان دا به ده‌ستی فارسه‌كانه‌وه.
ئامانجی ئیستیعمار له دامه‌رزاندنی سیستمی ئاپارتهید له ئێرانا خستنی ئاژاوله و قین و ته‌شه‌نۆج و دژمنایه‌تی له نیوان گه‌لانی ئێرانا بوو. بۆ ئه‌وه‌ی
كه له‌م ته‌شه‌نوج و زۆڵم و سته‌مه بۆ تاڵان كردنی ئه‌م سه‌رزه‌وینه كه‌ڵك وه‌ر بگرن.
ئه‌م پڵانه كه ئینگلیسه‌كان بۆ ئێران دایان ڕژاند یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین پلانگهری ئیستیعماری بووه كه له جیهانا دایانڕژاندبوو. ئه‌م پلانه نیزیكه‌ی ٩٣ساڵه كه به باشترین شێوه‌ی خۆی كار ده‌كات و ئیستیعمارگهران به باشترین شێوه‌ی خۆی خوێنی گه‌لانی ئێران ده‌مژن و ئه‌م وڵاته تاڵان ده‌كه‌ن.
ئه‌م سیستمه ئه‌ونده پیس و مه‌رمووزه كه له لایكه‌وه غوروورێكی ئه‌حمه‌قانه‌ی له ناو فارسه‌كانا به وجوود هاوردووه كه واده‌زانن گه‌وره‌ترین مه‌ردمانی ئه‌م وڵاتهنهو باقی نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێ خزمه‌تگوزاری ئه‌وان بن. له لایكی دیكه‌وه ئیحساسی ته‌حقیری له ناو نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یر فارسا به وجوود هاوردووه. ئه‌م ئیحساسی غورووره له لایكه‌وه و ئه‌و ئیحساسی ته‌حقیره له لایكی دیكه‌وه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌ری له مه‌ردمانی ئه‌م وڵاته شێواندووه. به ئه‌وه‌یك نه ته‌نیا مه‌ردمانی ئێران نازانن چی‌یان ده‌وێ به‌ڵكوو بووه‌ته هۆی ئه‌ویكه ته‌نانه‌ت چینی ڕۆشنفكری ئه‌م وڵاته له مهردمهكه كوێرفكرتریان لێ هاتووه.
ساڵی ١٩٥٣، كاتێ كه مۆسه‌دێق ویستی نه‌وت میلی بكات و قودره‌تی شا سنووردار بكات و هێندێ ڕێفۆرمی دیمۆكراتیك له ئێرانا بكات، ئیمریكاییه‌كان له ماوه‌یكی زۆر كه‌ما حكوومه‌تیان له مۆسه‌دێق سه‌نده‌وه‌و و لایان برد ئه‌مه به بێ ئه‌وه‌ی كه مه‌ردمی ئێران بتوانن كارێ بكه‌ن….
ساڵی ١٩٧٧ له ئێرانا مه‌ردم دیسان ڕاپه‌ڕین. بۆ ماوه‌یكی كورت ڕۆشنفكرانی ئێرانی شۆڕشه‌كه‌یان ڕێبه‌ری ده‌كرد. به‌ڵام چه‌ند مانگێكی نه‌برد كه ئاخووندێكی به ڕه‌سه‌ن هێندی به نێوی خۆمه‌ینی هاته مه‌یدان و ڕێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌ی وه‌ده‌سته‌وه گرت!!!!!
ئێستا و ئێستایچ ڕۆشنفكرانی ئێران واده‌زانن كه خۆمه‌ینی زاده‌ی دڵی گه‌ل بوو. واده‌زانن كه خۆمه‌ینی به‌رهه‌می شۆڕش بوو.
هیچ كه‌س ئێسته‌كانیچ له خۆی ناپرسێ كه چلۆن بوو ئاخووندێ له دووراو دووره‌وه ئاوا هات و خۆی كرد به ڕێبه‌ری شۆڕش.
هیچ كه‌س له خۆی ناپرسێ چلۆن بوو كه له ساڵی ١٩٧٨ له گه‌رماو گه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی ئێرانا خۆمه‌ینی به پاسپۆرتی تووریستییه‌وه له عێڕاقه‌وه چوو بۆ فه‌ڕانسه.
هیچ كه‌س له خۆی ناپرسێ كه كێ بوو كه كاسێته‌كانی خۆمه‌ینی به هه‌مووی ئێرانا بڵاو ئه‌كرده‌وه!!
١٠ی ژانڤییه‌ی ١٩٧٩ ڕادیو ئیمریكا ڕای گه‌یاند كه ١٢ی ژانڤییه شا ئێران بۆ گۆزه‌راندنی پشۆی زستانی ئێران ته‌رك ده‌كات!!! ئه‌و جۆره‌ی كه ده‌ركه‌وت شا له ڕادیو ئیمریكا بوو كه له خه‌به‌ری ڕۆیشتنی خۆی ئاگا كرا.
ئه‌م حهقێقهتانه نیشان ئه‌ده‌ن كه شا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له ئێرانا نه‌بوو.
ئیمریكاییه‌كان پێان وا بوو كه كاری شا له ئێرانا توواو بووه. بۆ سنووردار كردنی یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت ئیمریكا ده‌یه‌ویست كه‌مه‌ربه‌ندی سه‌وز به ده‌ور شهورهوییا بكێشێ. كاتێ كه دی مه‌ردمی ئێران هه‌ڵساونه‌ته‌وه ده‌س به جێ شایان ده‌ر كرد و ڕێگایان بۆ هاتنه‌وه‌ی خۆمه‌ینی خۆش كرد.
بێ گومان چوونی خۆمه‌ینی له عێڕاقه‌وه بۆ فه‌ڕانسه بێ ده‌لیل نه‌بوو. له‌و ماوه‌یه كه خۆمه‌ینی له فه‌ڕانسه بوو به سه‌دان جار له گه‌ڵ ئیمریكاییهكانا بۆ دامه‌رزاندنی حوكومه‌تێكی ئیسلامی له ئێرانا موزاكێره كردبوو. خۆمه‌ینی كاتێ كه هاته‌وه بۆ ئێران له ناو فڕۆكهكهیا سه‌رۆكی سیا له گه‌ڵیا بوو!!!
هاتنه سه‌ر كاری په‌هله‌وییه‌كان و خۆمه‌ینی نیشان ئه‌دات كه مه‌ردمی ئێران هیچ كاره‌ن و ڕۆشنفكرهكانی ئێرانی بێده‌سه‌ڵاتترین ڕۆشنفكرانی جیهانین.
ئه‌گه‌ر ٩٣ساڵه كه گه‌لانی ئێران له ناو زیندانا ده‌ژین، ئه‌مه به بێ ئه‌وه‌ی كه كه‌سێ بتوانێ درگای ئه‌م زیندانه بكاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌یه كه ئینگلیسه‌كان له ئێرانا سیستمێكی ئاپارتهیدیان دامه‌زراندووه. تا ئه‌م سیستمه نهڕۆخگێت ده‌رگای ئه‌م زیندانه ناكرگێتهوه.
ئه‌گه‌ر توواشای حیزبه چه‌په ئێرانییه‌كان بكه‌ین هیچكامیان نایانه‌وێ كه ئه‌م سیستمه بڕۆخگێت. ئه‌م حیزبانه هه‌موویان قه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر هاتنه سه‌ر كار سرمیچی زیندانه‌كه به ڕه‌نگی ئاوی و كه‌فه‌كه‌ی به ڕه‌نگی سه‌وز و مێڵه‌كانی به ڕه‌نگی ته‌ڵایی ڕه‌نگ بكه‌ن. تاكوو زیندانه‌كه دڵنشینتر بێته به‌رچاو.ئه‌ڵبه‌ته له پاڵ ئه‌مه هێندێ درۆشم وه‌كوو حوكوومه‌تی كاریگه‌ری و دیموكراسی و برایه‌تی گه‌لان و شتی وایچیان بۆ خه‌ڵه‌تاندنی مه‌ردمیچ هه‌یه….