مایكڵ پەنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە واشنتۆن رێگە نادات شكستی داعش ببێتە سەركەوتنێك بۆ كۆماری ئیسلامیو هەوڵەكانی تاران بێ وەڵام نامێنێتەوە.
مایكڵ پەنس، لە وتەیەكدا بۆ كومیتەی پەیوەندییەكانی ئەمریكاو ئیسراییل، تاراانی بەوە تۆمەتبار كرد كە لەساڵ رابردوا زیاتر لە 4 ملیار دۆلاری بۆ گروپە تیرۆریستییەكان لەوانە لەسنورەكانی ئیسراییل خەرج كردوەو جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە ئەم كردەوانەی رژیمی ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە.
جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە “ئەمە دوا شانسی ئێرانە، ئەگەر رێكەوتنە ئەتۆمییەكە لەچەند مانگی رابردوودا چاكسازی تێدا نەكرێت، ئەمریكا لەو رێكەوتنە دێتە دەرەوە”.