سێ شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2022

رژیم هەڕەشە لەبنەماڵەی محەمەد راجی دەكات

پاش ئەوەی محەمەد راجی، دەروێشی گونابادی كە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە دەستگیركرا، بەهۆ ئەشكەنجەوە لەزیندان كوژرا، بەرپرسانی ئیتلاعات داوایان لە بنەماڵەكەی كردوە بەشەو تەرمەكەی بەخاك بسپێرن.

لەمبارەیەوە كچەكەی محەمەد راجی راگەیاندوە كە هەڕەشەی ئەوەیان لێكراوە بەشەو تەرمی باوكی بنێژن، بە پێچەوانەوە تەرمەكەیان رادەست ناكرێتەوە.

رۆژی 30 رێبەندان، هێزەكانی رژیم هێرشان كردەسەر كۆبوونەوەیەكی دەروێشە گونابادییەكان كە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە یەكێك لەدەروێشەكانی بەناوی نێعمەتوڵا ریاحی سازكرابوو، و پاش لێدان‌و توندوتیژی زۆر ژمارەیەكیان دەستگیر كران.

كۆماری ئیسلامی لەساڵی 1384ەوە دەستی داوەتە سەركوت‌و پاكتاوكردنی دەروێشە گونابادییەكان‌و لەوساڵەدا ژمارەیەك لە حسەینییەكانی دەروێشە گونابادییەكان لە شارەكانی ئێران روخێنران‌و بە دەیان كەسیان لێ دەستگیركرا.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …