پاش زیاتر لە مانگێك لە دەستگیركردنیان، ئاشكرا بوو كە12 گیراوی شاری شنۆو دەوروبەری بۆ زیندانی شاری ورمێ گواسترانەتەوە. ئەم كەسانە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لەحیزبە نەیارەكانی رژیمی ئیسلامی دەستگیركراون.
بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆسپۆست، سەرەتای مانگی رێبەندان 17 كەس لە خەڵكی شاری شنۆ و ئاواییەكانی دەوروبەری، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لەحیزبە كوردستانییەكان لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركران كە پاش ماوەیەك 5 كەسیان ئازادكران، بەڵام 12 كەسەكەی دیكە چارەنوسیان نادیاربوو كە پاش ماوەیەك ئاشكرا بوو هەر 12كەیان بۆ زیندانی شاری ورمێ گواستراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست ناوی گیراوەكان بەمجۆرەیە:
١ـ ڕزگار ئەمینی خەڵکی شنۆ
٢ـ محەمەمد ئەمین ئەفزەڵی خەڵکی گوندی بێمزورتێ
٣ـ محەمەممەد فەرزاد خەڵکی گوندی خوڕشت
٤ـ محەمەمد ئەمیری خەڵکی شنۆ
٥ـ محەممەد مەحموود تاش خەڵکی ئاوایی خورشت
٦ـ حامید زەریفە خەڵکی ئاوایی خورشت
٧ـ مەنسوور قادر زادە خڵکی گوندی رەش گوند
٨ـ محەممەد سوورە خڵکی گوندی رەش گوند
٩ـ فەتاح عەلی کورد خەڵکی گوندی نەرزیوێ
١٠ـ مامەند عەلی کورد خەڵکی گوندی نەرزیوێ
١١ـ شەفیع فەقی زادە خەڵکی گوندی تاچیناوێ
١٢- یونێس شەریفی خەلکی شنۆ