شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2024

مەریوان.. چارەنوسی بەندكراوێكی سیاسی نادیارە

لاوێكی مەریوانی كە نزیكەی سێ مانگە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركراوە، تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە.

بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، تەحسن دادڕەس، خەڵكی ئاوایی “سەردۆش”ی مەریوان رۆژی 9ی سەرماوەز لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعات بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لەحیزبە كوردییەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی دەستگیر‌و رەوانەی شوێنێكی نادیار كراوە.

سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەكەی بۆ دەستكەوتنی زانیاریی لەسەر رۆڵەكەیان، تا ئێستا هیچ زانیارییەكیان دەستنەكەوتووە‌و چارەنوسی ئەو بەندكراوە دیار نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …