سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

دێمۆكراسی ئیسلامی نییه‌ / عه‌تا ریازی

دێمۆكراسی وشه‌یكی وێنانییه‌ . له‌ دوو وشه‌وه‌ هاتووه‌. دێمۆ- كراسی.دێمۆ واته‌ مه‌ردم. كراسی واته‌ ده‌وڵه‌ت. به‌ تێكڕا واته‌ ده‌وڵه‌تێ كه‌ هی مه‌ردم بێ.ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی وڵاتێ هی مه‌ردم بێ ،‌ قودره‌ت له‌و وڵاته‌ وا به‌ ده‌ستی مه‌ردمه‌وه‌.

هه‌ر چه‌نده‌ی كه‌ سۆلۆن (٥٥٨-٦٤٠پێش زایینی) شاعێر و سیاسه‌توانی گه‌وره‌ی ئاتێنی به‌ باوكی دێمۆكراسی ئه‌ژمێردرێ. به‌ڵام پێش له‌ویچ له‌ چووار گۆشه‌ی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ دێمۆكراسی وجوودی بووه‌.
یه‌كێك له‌ یه‌كمین ده‌وڵه‌تگه‌ری دێمۆكراتیكی جیهان شار-ده‌وڵه‌تگه‌ری سوومێری بوون.
له‌ هێندی قه‌دیما كۆمارگه‌رێكی دێمۆكراتیك وجوودیان بووه‌. یه‌كێك له‌ كۆنترین كۆمارگه‌ری هێند كۆماری وایشالیه‌ یه‌ كه‌ مێژووی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شه‌شسه‌د ساڵ پێش زایینی.
خۆدی سۆلۆن سه‌فه‌رێ به‌ میسر ده‌كات. ده‌بینێ كه‌ كرێكاره‌كان حه‌قی مانگرتنیان بوو!!!

به‌ دووای ئه‌م سه‌فه‌ره‌ ئه‌بێ كه‌ سۆلۆن له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیا تێئۆری دێمۆكراسی ده‌نووسێت و تێ ده‌كۆشێ پیاده‌ی بكات.
بیرمه‌نده‌كان و فیلۆسۆفه‌كان هه‌میشه‌ به‌و نه‌تیجه‌ ده‌گه‌یشتن كه‌ ته‌نیا ڕێگابۆ شكۆفیانه‌وه‌ی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی دابین كردنی دێمۆكراسییه‌. به‌ڵام قودره‌تمه‌ندان هه‌میشه‌ دژی دێمۆكراسی بوون و هه‌ن. چوونكوو ئه‌گه‌ر قودره‌ت بدرێ به‌ مه‌ردم ئه‌وان ناتوانن ماڵی مه‌ردم بخۆن و ژیانێكی فێرعۆنی بۆ خۆیان و خه‌یزانه‌كانیان دابین بكه‌ن.
هه‌ركه‌سێ كه‌ لاینگری له‌ دێمۆكراسی بكردایت به‌ تۆمه‌تگه‌ری جۆراوجۆر ده‌یان كوشت. سوقراتیان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ ئیعدام كرد كه‌ له‌ دێمۆكراسی لاینگری ده‌كرد.
خۆمه‌ینی كاتێ كه‌ گه‌یشته‌ سه‌ر كار یه‌كێك له‌ یه‌كمین شتانێ كه‌ وتی ئه‌وه‌ بوو كه‌ دێمۆكراسی ئیسلامی نییه‌!!!
خۆمه‌ینی به‌ قاغه‌كردنی دێمۆكراسی بنه‌ڕه‌تی دیكتاتۆریكی ڕژاند كه‌ بوو به‌ مایه‌ی نگبه‌ت و به‌دبه‌ختی و ڕۆژڕه‌شی بۆ مه‌ردمانی ئێران.

له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌م دیكتاتۆڕییه‌ خۆمه‌ینی و ده‌سكیسه‌كانی دێمۆكراسی خوازه‌كانیان قه‌تڵعام كرد. ماڵی مه‌ردمیان تاڵان كرد و له‌ به‌ین خۆیان و بێگانه‌كانا دابه‌شی كرد. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌سڵی جووان له‌ به‌ریانا هه‌ڵنه‌سێتته‌وه‌ ئیعتیادیان به‌ شێوه‌یكی وه‌حشه‌تناك له‌ ناو كۆمه‌ڵا به‌ربڵاو كرده‌وه‌. گه‌وره‌ترین و كه‌سیفترین جنایه‌تگره‌ری دژی مرۆڤیان كرد و ده‌كه‌ن.وڵاته‌كه‌یان وێران كرد.ئاخوونده‌كان قه‌حبه‌گه‌ریان به‌ ده‌ور مه‌قبه‌ری ئیمام و ئیمامزاده‌كانا فه‌رمی كرد……
ئێستا هه‌مووی ئێرانییه‌كان ده‌زانن كه‌ خۆمه‌ینی ڕاستی ده‌وت. دێمۆكراسی ئیسلامی نییه‌. بۆ دامه‌رزاندنی كۆمه‌ڵێكی دێمۆكراتیك ده‌بێ ئیسلام ڕیشه‌كه‌ن بكرێت.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …