چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

بەندكراوێكی سیاسی كورد گورچیلەیەكی لەدەستدا

بەهۆی پێڕانەگەیشتن‌و نەخۆشی درێژماوە، بەندكراوی سیاسی كورد چەنگیز قەدەم خێری كە بۆ زیندانی شاری مەسجد سولێمان لەپارێزگای خوزستان دوورخراوەتەوە، گورچیلەیەكی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، چەنگیز قەدەم خێری، زیندانی سیاسی كورد خەڵكی شاری كامیاران كە ماوەی 5 ساڵە لەزیندانەكانی كۆماری ئیسلامی راگیراوە، بەهۆی پێشتگوێخستنی نەخۆشییەكەی لەلایەن بەرپرسانی رژیم بارودۆخی تەندروستی خراپتربووە‌و گورچیلەیەكی لەدەستداوە.

چەنگیز قدەم خێری لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٧شاری كامیاران، چوار ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ٣ کەسی دیکە بە تاوانی “بەرەنگار بوونەوەی خودا و تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای پاسدارن” لە یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری سنە دەستبەسەر کرا و دواتر بە هەمان تۆمەت و ئەندامەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی ئێران، لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە ٤٠ ساڵ به‌ندكران و گواستنەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری مەسجد سولەیمان، حوکم درا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …