ئایاكوو ده‌ستی ده‌ره‌كییه‌كان له كارابوو؟ ئایاكوو شۆڕشی ئێران سهركردهیكی دیموكراتی نه‌بوو؟ ئایاكوو ئێرانییه‌كان حه‌ز به دیكتاتۆری ده‌كه‌ن؟ ئه‌مانه‌و هه‌زاران پرسیاری دیكه.
له ساڵی ١٩٢٥دا ئینگلیسه‌كان له ئێرانا كوودێتایكیان دژی قاجاره‌كان چێ كرد و قولدۆڕێكی تهبهریان به نێوی ڕه‌زا ماكسیم هاورده سه‌ر كار.
ژنێراڵێكی ئینگلیسی به نێوی ئێدمۆند ئایرۆنساید گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م كوودتایه داڕژاندبوو. لۆرد ڕێدینگ (نایبئهلسهڵتهنهی هێند) و ڤینستۆن چێرچیل ( وه‌زیری شه‌ڕ) گهلاڵهكهیان ئیجراكرد.
ئه‌گه‌ر ته‌ئكید له سه‌ر ڕۆڵی ئینگلیسه‌كان له‌م كوودتایه ده‌كه‌م به خاتر ئه‌وه‌یه كه یاداوهریكم كردبێت كه فارسه‌كان له‌م كوودتایه هیچ نه‌قشێكی كڵێڵیان كایه نه‌كردبو ته‌نیا كایهكهری ئه‌م سێناریۆه بوون. ئه‌گه‌ر توواشای مێژووی ئێرانیچ بكه‌ین ده‌بینین كه هیچ فارسێك له هیچ مهقتهعێك له مێژوی ئێرانا قودره‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه كه قودره‌ت وه‌ده‌سته‌وه بگرن.
له ماوه‌ی ٢٥٠٠ساڵ مێژووی ئێرانا، فارسه‌كان دووجار حكوومه‌تیان به ده‌سته‌وه بووه. جاری یه‌كم ٢٥٠٠ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جووله‌كه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان موزدوورگهلێكی فارسیان به سه‌ركردایه‌تی چهتهیك به نێوی كوروشیان هاوردبوو و ده‌وڵه‌تێكیان بۆیان دروست كرد به نێوی ده‌وڵه‌تی خاخامهنێشی. پاش ماوه‌یك خاخامهنێشییهكان له ناو چوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بۆ ناو كهویرهكانی لووت و خوێ، له باشووری ده‌ریان كاسپییهنا.
٢٥٠٠ساڵ به شوێن ئه‌وكاره‌ساته ئینگلیسه‌كان تهبهریكی قولدۆڕیان به نێوی ره‌زا ماكسیم دۆزیبووه‌وه. ده‌وڵه‌تێكیان به نێوی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌وی بۆیان دروست كردبوو و هاوردیانه سه‌ركار.
دیسان هه‌ر بۆ یاده‌وه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌خه‌مه به‌رچاو كه ئه‌شكانییه‌كان به‌لووچ بوون، ساسانییه‌كان كوردی كه‌لهۆر بونن، سه‌لجووقییه‌كان ترك بوون، یهقوب له‌یس سه‌فاری كه حكوومه‌تێكی له خۆرههڵسانا (خۆراسان) دروست كردبوو كورد بوو. حهسهنهوییهكان له ناوچه‌ی هه‌ماان و ئیلام و لۆڕستانا كورد بوون. سه‌فه‌وییه‌كان، ئهفشارییهكان، زهندهكان هه‌موویان كورد بوون. قاجاره‌كان ئازه‌ری بوون.
یاداوه‌ری كردنی ئه‌م ڕاستهقینهگهره له ده‌رك و تێگه‌یشتن له دهلیلگهری شكستی شۆڕشی ١٩٧٩گرینگن.
به هه‌ر حاڵ له‌و كاته‌وه كه ئینگلیسه‌كان ئه‌م كوودتایانه له ئێرانا ساز كرد تا ئێستا، ته‌نانه‌ت یه‌ك ساتیچ له‌م وڵاته نه ئاوه‌دانیمان دیوه نه ڕه‌نگی ئازدی نه وێنه‌ی دادی كۆمهڵایههتی و نه سێبه‌ری برایه‌تی.
له‌و وه‌خته‌وه تا ئێستا ته‌نیا شتێكمان كه له ئێرانا دیوه زۆلمه، سته‌مه، ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستییه، بێدادییه، زۆردارییه و دیكتاتۆرییه.
شتێك كه بهڵاجهوییه ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ئه‌م نه‌وه‌دو سێ ساڵه مه‌ردمانی ئێران به هه‌موو شكڵ و شێوه‌ی خۆیه‌وه دژی دیكتاتۆڕو دیكتاتۆڕییهكان خه‌باتیان كردووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خهباتیچا سه‌ركه‌وتوو بووبێتن دیكتاتۆریكی دیكه‌یان جێگری دیكتاتورییه كۆنه‌كه‌یان كردووه. نموونه‌ی ئه‌م شتمانه له ساڵی١٩٧٩دا دی!!! له‌م ساڵه مه‌ردمانی ئه‌م وڵاته دیكتاتۆڕی شاههنشاهیان لا برد و دیكتاتۆڕی ئاخووندهكانیان دامه‌رزاند.
له ماوه‌ی ئه‌م نه‌وه‌دوسێ ساڵه دیمۆكرات خوازان له پاڵی هێزه چهپهكانا دژی ڕژیمه دیكتاتۆرییه‌كان خه‌باتیان كردووه و به به‌شی خۆیان تێكۆشاون كه هه‌ڵگری ئاڵای دیمكراسی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بن. به‌ڵام نه‌یانتووانیوه بووچكترین ده‌ستكه‌وت بۆ مه‌ردم وه‌ده‌ست بێنن.
دیسان له خۆم ده‌پرسم بۆچی ئێرانییه‌كان ئه‌ونده حه‌ز به دیكتاتۆڕی ده‌كه‌ن؟!!
بۆچی هێزه ئینساندۆسته‌كان (چه‌په‌كان) له ماوه‌ی نیزیكه‌ی سه‌د ساڵ خه‌باتا نه‌یانتووانیوه حكوومه‌ت وه‌ده‌سته‌وه بگرن؟!!! ئه‌مه له كاتێكداچهپهكان له ده‌ورانی قاجارهكانا تووانیان ته‌نیا له ماوه‌ی پێنج ساڵ خه‌باتا(له ١٩٠٦ تا ١٩١١) شۆڕشی مه‌شرووته خوازی سه‌ر بخه‌ن!!!!!
به ئه‌گه‌رێكی زۆر وڵامی ئه‌م پرسیارانه له ناو سروشتی كوودێتای ساڵی ١٩٢٥دا شاردراوه‌ته‌وه.
كوودێتای ١٩٢٥كودێتایكی ئاسایی نه‌بوو. ئه‌م كوودێتا، كوودێتایك بوو كه سیستمی كۆنفێدێڕاڵی ئێرانی سڕیه‌وه و سیستمێكی ئاپارتهیدی له جێگایا دامه‌رزاند و تا ئێستا، ئه‌و سیستمه هه‌ر به‌رده‌وامه.
له ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی بیستما هێزه ئیستیعمارییه‌كان واته فه‌رانسه و ئینگلیس به و نه‌تیجه گه‌یشتبوون كه ڕاسته‌خۆ ناتوانن موسته‌عمه‌ره‌كانی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن. بۆنی شۆڕش و ڕزگاریخوازی و ئازادیخوازی له‌م لاو له‌و لای ئیمپیراتوریهكانیان هه‌ستابووه‌وه. هێزه ئیستیعمارییه‌كان بۆ درێژه‌دان به ئیستیعماری نه‌ته‌وه‌كان ڕێگایكیان دۆزیبووه‌وه.
به پێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان خه‌تیان به ده‌ور سهرزهوینگهرێكا دهكێشاو ده‌یانه‌وت ئه‌مه كیشوه‌رێكه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م خهتگهریانه هه‌روه‌ها نه ده‌كێشا. ئه‌م خهتگهره جۆرێ ده‌كێشران كه چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جییا جییا بخاته ناو چووارچێوهیكی ژۆگرافییایی و به‌مه ده‌یانوت كیشوه‌ر. ئه‌م خهتگهره به حه‌دێ مه‌سخه‌ره بوون كه جار وا بوو كه له وه‌سه‌ت ئاواییكهوه ڕه‌د ده‌بوو!!!!
له ناو كیشوه‌ره‌كه حكوومه‌تیان ده‌دا به ده‌ستی یه‌كێك له كه‌مینه‌كان و ده‌یانوت فه‌رموو حكوومه‌ت بكه . له باتییا به‌شی ئێمه ده‌كاته ئه‌ونده. زۆر جار به‌شی ئیستیعمارگهران له سه‌د له سه‌دی داهاتی وڵاته‌كه زۆرتر ئه‌بوو. كه‌مینه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێ به سه‌ر زۆرینه‌ی مه‌ردما حكوومه‌ت بكا و دارایی وڵاته‌كه قه‌بز بكات هه‌بووا دیكتاتۆریكی دابمهرزاندای كه كه‌س نه‌توانێ له به‌رانبه‌ریا ڕابوێستێ…..نموونه‌ی ئه‌م جۆره كیشوه‌رانه تێكڕای ئیفریقایه. له پاڵ خۆمانه ئێراق و سوورییه دوو نموونه‌ی به‌رزی ئه‌م مۆدێلنه!!!!!
له ئێرانا بارودۆخ فه‌رقی ده‌كرد. ئێران هه‌ر له ده‌ستپێكه‌وه كیشوه‌رێكی فره نه‌ته‌وه‌یی و فره ئایینی بوو كه به شێوه‌كی مولوكولتهوائێفی واته به شێوه‌یكی كۆنفێدێڕاڵ به ڕێهوه ده‌برا.
له دهمهودووایی سه‌ده‌ی نۆزدههۆمهوه ئینگلیسه‌كان هه‌وڵێكی زۆریان ده‌دا كه ئێران بكه‌ن به موسته‌عمه‌ره‌ی خۆیان.به‌ڵام ڕووسه‌كان نه‌یان ده‌هێشت كه ئینگلیس وڵاتێكی هاوسای خۆی بكات به موسته‌عمه‌ره. سه‌رئه‌نجام له ساڵی ١٩٠٧ ئینگلیسه‌كان ڕووسه‌كانیان ڕازی كرد كه به پێ په‌یمانێك ئێران به سێ ناوچه دابه‌ش بكرێ. باكوور
ده‌درا به ڕووسییه باشوور به ئینگلیس و له وه‌سه‌تی ئه‌م دوو ناوچه ده‌ڤه‌رێكی خونسا دهماوهوه.
له ساڵی ١٩٠٨ به به‌هانه‌ی شه‌ڕ له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانیا ئینگلیس و ڕووس تا ڕاده‌یك په‌یمانی ١٩٠٧یان پیاده كردبوو.
ڕووس باكووری دابڕ كردبوو و ئینگلیسه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌یان له باشوور دابڕ كرد.
شه‌ڕی یه‌كمی جیهانی مه موسته‌عمه‌ره كردنی ئێرانی دووا خست. له ساڵی ١٩١٧ له ڕووسییه شۆڕش كرا و لێنین وازی له ئێرانی هاورد. ئینگلیسه‌كان له باشوورا مانه‌وه، به‌ڵام نه‌یانده‌توانی به ته‌نیا ئێران بكه‌ن به موسته‌عمه‌ره‌ی خۆیان. بۆیه كه كه‌وتنه فكری ئه‌وه‌ی كه له ئێرانا كوودتایك بكه‌ن و ڕژیمێكی ئاڵقه به گوێ بێننه سه‌ركار. ئاوابوو كه له ساڵی ١٩٢٥ ڕه‌زا ماكسیمیان هاورده سه‌ركار.
بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێران ببێته موستهعمهرهیكی جێ متمانه ئینگلسهكان له ئێرانا سیستمێكی ئاپارتهیدیان دامه‌رزاند.
به پێ ئه‌م سیستمه زمانی هه‌مووی نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یری فارسیان قاغه كرد. زمانی فارسیان كرد به زمانی فه‌رمی.بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌گه‌ری دیكه ئهربابایهتی نه‌ته‌وه‌ی فارس قه‌بووڵ بكه‌ن مێژووی ئێرانیان جه‌عل كرد. فارس و فه‌رهه‌نگی فارسیان تا حه‌دی خودایی برده بانه‌وه. كوته سیلهندرێكیان دروست كرد ووتیان ئه‌مه یه‌كمین مه‌نشووری حقوقی به‌شه‌ره له جیهانا كه كوروش كه‌ویر جاڕی داوه!!!!!! نێوی ته‌خت سڵهیمانیان نیا ته‌خت جه‌مشید و هه‌زار درۆیان به‌ده‌وریا دروست كرد……
له پاڵ ئه‌م كاره تهبلێغاتییه ئه‌وه‌ی كه زانست بوو، زانستگه بوو، كارخانه بوو ،هونه‌ر بوو…..هه‌موویان و هه‌موویانیان له ده‌ڤه‌ره فارسه‌كانا دروست ده‌كرد و دادهمهرزاند.
به كوردیان ده‌وت كه سه‌رئه‌بڕن، به تركیان ده‌وت كه‌ر، به گیلهكیان ده‌وت كوسكهش، به عه‌ره‌بیان ده‌وت كولهخۆر و به به‌لووچیان ده‌وت وه‌حشی و….
به هه‌رحاڵ هه‌ركه‌سێ له ئێرانا به شوێن كار یان زانست یان هونه‌را بوایت هه‌بووا كۆچی بكردایته ده‌ڤه‌ره فارسه‌كان و به‌ره‌به‌ره ڕیشه‌ی خۆی له بیر ببردایتهوه.
له پاڵ ئه‌م شتانه پۆلیس و ژاندارمێری و سپای ئێران لێره بوون كه ئه‌گه‌ر كه‌سێ قسه‌یكی بكردایت له ناویان ببردای…
سیستمی ئاپارتهید نه‌ته‌وه‌گه‌ری غه‌یری فارسی ڕووت ده‌كرده‌وه‌و. له به‌شه‌كه‌ی ئینگلیس و ده‌وڵه‌تدارانی ئێران هه‌رچێ بمایتهوه خه‌رجی ناوچهفارس نشینه‌كان ده‌كرا ودهكهن.
——عهواقێبی ده‌روونی ئاپارتهید له نیوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانا:
یه‌كێك له عهواقێبی ئاپارتهید ئه‌وه‌یه كه كینه غه‌ره‌ز له ناو دڵی نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یری فارس دژی نه‌ته‌وه‌ی فارسا دروست ده‌كا.
عه‌ره‌به‌كان ده‌بینین كه به پووڵی نه‌وتێ كه له وڵاتهكهیانا ده‌یدزن زانستگه و كارخانه و پارك و ساختمان له تاران و ئیسفه‌هان و شیراز‌و مهشهههدا دروست ده‌كه‌ن به‌ڵام خۆیان نانی شه‌ویان نییه. بهلووچهكه ده‌بینێ كه كانزاكانی وڵاته‌كه‌یان تاڵان ده‌كرێ و ناوچهفارسهكانی پێ دهڕازننهوه،به‌ڵام خۆیان هه‌ر له ناو حهسیرا ده‌ژین…..
له لایكی دیكه‌وه فارسه‌كه ده‌بینێ كه له مه‌دره‌سه به زمانی دایكیه‌تی خۆی ده‌خوێنێ. له شاره‌كه‌ی خۆ‌یا ده‌توانێ بڕوێته زانستگه پاشان له كارخانهیكا كارێ بدۆزێته‌وه…. جییا له‌مانه كاتێ كه ده‌بینێ كه زمانی دایكییه‌تی خۆی زمانی فه‌رمی وڵاته‌كه‌یه و…جۆرێ ئیحساسی غوروری تێدا به وجوود دێنێ. شایهدیچ جۆرێ ئیحساسی به‌رته‌ری نیسبه‌ت به نه‌ته‌وه‌گه‌ری دیكه.
ئه‌م غهرهزو كینه له دڵی نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یری فارس و ئه‌م ئیحساسی به‌رته‌رییه له لایه‌ن فارسه‌كانه‌وه وه‌ها تهفرهقهیكی خستووه‌ته نێو مه‌ردمانی ئێرانه‌وه كه هیچوه‌خت گه‌لانی ئێران ناتوانن یه‌ك بگرن و ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیك پێك بێنن. ئه‌مه ده‌قێقه‌ن ئامانجی سه‌ره‌كی ئینگلیسه‌كان بوو دامه‌رزاندنی سیستمێكی ئاپارتهید.
بۆیه كه نه‌وه‌دوسێ ساڵ به دووای ئه‌و كوودتا نه‌ته‌وه‌كانی ئێڕان ڕه‌نگی خۆشی و ئازادیان به خۆیانه‌وه نه‌دیوه. تا ڕۆژێك كه ئه‌م سیستمه به‌رقه‌رار بێ ئێران هه‌روا ده‌مێنێته‌وه.