هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە چەندین زانیاریی و بەڵگەی گرنگی لە بارەی ئەو بەڕێوەبەرە پلەبەرزانەی میت-ی تورک ئاشکرا کرد، کە پێشتر لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکرابوون.
ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە “لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی شۆڕسگێڕیی ساکینا جانسز” بەڵگە و زانیاریی گرنگی لە بارەی بەڕێوەبەرانی بەدیلگیراوی میت بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی کەجەکەدا هاتووە، کە ئەو دوو بەڕێوەبەرە پلەبەرزەی میت لەلایەن شەخسی هاکان فیدان، پلەبەرزترین بەرپرسی میتی تورک ئەرکدار کراون بە فەرمانی ئەردۆغان.
کەجەکە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی گەریلاکانی هەپەگە بۆ بەدیلگرتنی بەڕێوەبەرانی میت، زانیاریی و بەڵگەی زۆر گرنگ کەوتە دەست پەکەکەوە و زیان و گورزی قورسی بە جەستەی میت گەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکەدا جەخت کراوەتەسەر “سیاسەتی ئینکارکردن و لەناوبردنی دەوڵەتی تورک” کە دژی گەلی کورد بەڕێوەی دەبات.