دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

بەهۆی خۆپیشاندانەكان ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

حكومەتی ئەمریكا بەنیازە زانیاریی لەسەر ئەو كەس‌و لایەنانە كۆبكاتەوە كە لەسەركوتی خۆپیشاندەران بەشدارییان كردوە‌و پاشان ئەم كەسانە لە لیستی ئابلۆقەكان دژی ئێران دادەنێت.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرپرسێكی ئەمریكایی كە ناوی ئاشكرا نەكردوە، ئەمرۆ چوارشەممە وتویەتی كە واشنگتۆن پلانێكی وای لەبەردەستدایە‌و پاش كۆكردنەوەی زانیاریی لەسەرئەو كەسانەی سەركوتی خۆپیشاندەرانیان كردوە، لە لیستێكدا بە ئابلۆقەكانی سەر ئێران زیاد دەكرێت.

رۆژێكی پێشتر هێدر نیۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتبووی ئابلۆقە یەكێك لە ئامرازەكاین دەستی ئەمەریكایە كە بتوانێت بەرامبەر بە ئێران كاردانەوە نیشان بدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …