رێكخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا داوا لە بەرپرسانی رژیمی ئێران دەكات توندوتیژییەكان بەرامبەر بە خەڵكی خۆپیشاندەر رابگرن.
رێكخراوكە لە بەیاننامەكەیدا دەنوسێت كە دەبێت بەرپرسانی ئێرانی كەڵك وەرگرتن لە توندوتیژی لەڕادەبەدەر بەرامبەر بە خۆپیشاندەران رابگرێتو رێگەبەخەڵك بدات ئازادانە قسە بكەنو خۆپیشاندان بكەن.
سارا لی ویتسۆن، بەرێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوەكە دەڵێت: هەڵكشانی ژمارەی كوژراوەكان، موژدەی داهاتوویەكی رۆشن بە ئێرانییەكان نادات كە ئازایانە ناڕەزاییەكانی خۆیان هێناوەتە سەر شەقامەكان. ئەو هەروەها دەڵێت: بەرپرسان دەبێت بەجێگەی هەڕەشەكردن، لەهۆكاری كوژرانی خۆپیشاندەران بكۆڵنەوەو زەمانەتی ئەوە بكەن كە خەڵك دەتوانێت ئازادانەو هێمنانە خۆپیشاندان بكەن.