خۆپیشاندانو ناڕەزایی جەماوەریی خەڵك كە لەرۆژی 7ی بەفرانبارەوە لەزۆربەی شارەكانی ئێران دەستی پێكردوە ئەمرۆش بەردەوام بوو.
رۆژی سێشەممە لانیكەمی 11 شاری ئێران شاهیدی خۆپیشاندانیو ناڕەزایی جەماوەری خەڵك بوون كە لەچەندین شوێن بەتێكهەڵچوونی هێزە ئەمنییەكانی رژیمو خۆپیشاندەران ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندارو دەستگیركران.
لەسەرەتای خۆپیشاندانەكان تا ئێستا بە پێی ئامارە فەرمییەكانی 21 كەس كوژراونو زیاتر لە هەزار و سێسەد كەسیش دەستگیركراون كە ژمارەی قوربانییەكانو گیراوەكان بە پێی سەرچاوە خۆجییەكان لەو ژمارەیە زیاترە.