کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای سی یوی نەخۆشخانەی شاری ساوە کراوە.

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کاسبکارێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی سامان، لە رێگای ساوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و رەوانەی کۆما کراوە.

سامان ھاوسەر و کۆرپەیەکی ھەیە کە تەنیا چەند حەفتە تەمەنی ھەیە و بە مەبەستی دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی، لە کوردستانەوە بەرەو ساوە باری جێ بە جێ دەکرد، کە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە ھێرشی کراوەتە سەر و بە سەختی بریندار بووە و تازە لە بەشی ئای سی یو ھاتووەتە سەرخۆ.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، رۆژانە کاسبکۆران و کۆڵبەرانی کورد لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە ھێرش دەکرێتە سەریان و سۆڵانە بە دەیان ھەوڵاتی بەم بۆنەوە گیانیان لە دەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …