سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سنە.. ناردنی ٢٠٠ کانێکس بۆ بوومەلەرزە لێدراوان

لە لایەن رێکخراوی نیزامی موھەندسی پارێزگای سنە، ژمارەیەکی بەرچاو کانێکس پێشکەشی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای کرماشان کرا.

بە پێی ھەواڵی گەیشوو بە زاگرۆس پۆست، ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ مانگی خەزەڵوەر ٢٠٠ دەزگا کانێکس بۆ شوێنی نیشتە جێ بوون، لە لایەن رێکخراوی نیزامی موھەندسی پارێزگای سنە پێشکەشی بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان کرا.

دەوترێت لەم ژمارەیە ٥٠ دازگا لە لایەن ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە و ١٥٠ دازگاش لە لایەن کەسانی خێرخوازەوە ئامادە کراوە.

شایانی باسە، ئەمڕۆ بە ھۆی بارینی بارانەوە شوێنی نیشتەجێ بوونی ھاوڵاتییانی بوومەلەرزە لێدراو لە نێو چادرەکاندا بەرەوڕویی کێشەی جیددی بوویەوە و ھەموویان بە دەست ئەو بارودۆخە نالەبارەوە دەناڵێنن و خوازیاری ئەوەن کە بە پێی پێویست کانێکسیان بە دەست بگات و لە بەر باران و سەرماوە رزگاریان ببێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …