بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی 7000 كەسیش برینداربوون.
ژمارەی زۆرترین قوربانییەكان لەشاری سەرپێل زەهاو تۆمار كراوەو زیانێكی زۆریش بەر ماڵی شارۆمەندانی كەوتووە. بە پێی دوا ئامارەكانیش زیاتر لە 7 هەزار كەس ماڵو حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە.
بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو كە ناوەندەكەی پارێزگای كرماشان بوو، چەندین شوێنی دیكەی لەرۆژهەڵاتو باشوری كوردستان لەراندەوەو زیانی گیانیو مادی لێكەوتەوە.
لە باشووری کوردستانیش قوربانی هەبوون، د. رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکە 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 321 کەسیش بەهۆی ترس و برینداربوونەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
شەوی رابردوو 12-11-2017 بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند. بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و ئێران و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نێوەندی بوومەلەرزەكە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان (هەڵەبجە و كرماشان) بووە، گوڕەكەشی لەنێوان 7 بۆ 7.6 پلەی ریشتەر بووە.