چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سنە: هێزەكانی ئیتلاعات گوشار بۆ سەر بنەماڵەی چالاكانی سیاسی چڕ دەكەنەوە

رۆژی یەكشەممە هێزە ئەمنی‌و ئیتلاعاتییەكان لەشاری سنە هێرشیان كردە سەر بنەماڵەی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی سیاسی‌و هەڕەشەیان لێكراوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لەناوخۆی كوردستانەوە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، رۆژی شەممە 21ی خەزەڵوەر بنەماڵەی ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی شاری سنە لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە ھێرش کراوەتە سەریان‌و پاش هەڕەشە‌و سوكایەتی داوایان لێكردون كوڕەكانیان بگەڕێننەوە.

بە پێی زانیاریەکانی زاگرۆس پۆست، لانیکەم چوار بنەماڵە کە رۆڵەکانیان لە ریزەکانی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا چالاکی دەکەن، لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە ھێرش کراوەتە سەریان و بەرەوڕووی ھەڕەشە و گوڕەشەیەکی زۆر بوونەتەوە.

ھەر بە پێی ئەم ھەواڵە، ئیتلاعات‌و هێزە ئەمنییەكان بۆ چاوترسێنكردنی خەڵك ھێزێکی زۆر لە نێو شارەکەدا و بەتایبەت شەقامە سەرەکیەکاندا بڵاوە كردبووەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …