“ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتیی جیهانی”

گەورە بەرپرسی پێشووتری ناو دامەزراوەی سەربازی و هەواڵگریی بەریتانیا پێیوایە ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی جیهانی.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (ئەلشەرقولئەوسەت)ی سعوودی، ڕیچارد کیمب، گەورە بەرپرسی پێشووتری ناو دامەزراوەی سەربازی و هەواڵگریی بەریتانیا دەڵێ: ” ئەمڕۆ ئێران گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاشتیی جیهان. بۆیە دەبێ سنوورێکی بۆ دابنرێ. هەروەها ڕێگە بەو گرووپە تیرۆریستییانەی ئێران پشتیووانیان دەکات نەدرێ ناوچەکە بکەنە گۆمی خوێن و وێرانە”.
ڕیچارد کیمب کە بە نەیارێکی سەرسەختی سیاسەتەکانی ئێران دادەنرێ و دژی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە، لە دیمانەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ” کێشەی گەورە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئەوەیە، ڕێگا بەم وڵاتە دەدات ببێتە هێزێکی مەترسیداری ئەتۆمی”.

ئەم بەرپرسە هۆشداری دەدات و دەڵێ: “ئێران وڵاتێکە سوود لەو دەرفەتە وەردەگرێ بۆ ئەوەی ببێتە هاوشێوەی کۆریای باکوور و هەمووشمان دەزانین لە بابەتی چەکی ئەتۆمیدا، کۆریا و ئێران هاوکاری یەکتری دەکەن. ئەگەرچی کۆریای خاوەن چەکی ئەتۆمی، کە لەژێر کۆنتڕۆڵی چین دایە، جێگای نیگەرانییە، بەڵام سیستەمێکی مەزهەبی و ئایدیۆلۆژیایەکی پەڕگیر و توندڕۆ کە سەرکردایەتی ئێران دەکات، وا دەکات ئەم وڵاتە لە داهاتوودا پێگیریی هیچ بنەما و پرەنسیپێک نەبێت و لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت”.

کیمب جگە لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک ئەلقاعیدە و داعش و هاوشێوەکانیان، ڕێکخراوی ئیخوانولموسلمینیش بە مەترسی دەزانێ و داوا دەکات بخرێتە لیستی تیرۆر و دەڵێ: ” نەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنانەت لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان، ئیخوانولموسلمین سەرچاوەی ناسەقامگیری و ئاڵۆزیێکی گەورەیە، بەتایبەتی لە بەریتانیا. بۆیە دەبێ وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسرێ و کار و چالاکییەکانی لە ڕۆژئاوا قەدەغە بکرێن”.

کۆڵۆنێل ڕیچارد کیمب، پێشتر و لە بەرەکانی پێشەوەی ناوچە گەرمەکانی شەڕ لە جیهان (ئەفغانستان، عێراق، بەلقان)، فەرماندەی هێزەکانی بەریتانیا بووە. ئەم پێنج ساڵەی دواییش لە لیژنەی هەواڵگری هاوبەشدا، بەرپرسی تیمێکی تایبەتی دژەتیرۆری کردووە. هاوکات ئەندامی لیژنەی (کۆبرا) بووە، کە لیژنەیەکی باڵای حکوومەتی بەریتانییە تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان. لە سەروبەندی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی لەندەن و مەدرید لە ساڵی ٢٠٠٥، سەرکردایەتیی گرووپێکی هەواڵگریی لە (کۆبرا) کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …