شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بەحرەین: تەقاندنەوەی لولەی نەوتی نێوان بەحرەین‌و عەرەبستان كاری ئێرانە

بەحرەین ئاشكرای دەكات ئەو ئاگرەی لە هێڵەكانی گواستنەوەی نەوت لە نزیك گوندێكی باشووری خۆرئاوای مەنامەی پایتەختی ئەو وڵاتە كەوتووەتەوە، كردەیەكی تێكدەرانە و تیرۆریستییە‌و دەستی ئێرانی تێدایە.

شێخ خالید بن ئەحمەد خەلیفە وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردەوە، هەوڵی تەقاندنەوەی هێڵی گواستنەوەی بۆڕی نەوتی نێوان سعوودیە و بەحرێن ڕووداوێكی مەترسیدارە و ئامانج لێی ترساندنی هاووڵاتییان و زیانگەیاندنە بە جیهان، ئەوەش ئێرانە كە هەمووانی كردووەتە ئامانج.

شێخ راشد بن عەبدوڵا ئالخەلیفە وەزیری ناوخۆی بەحرەین لە ناوچەی ئاگركەوتنەوەكە ڕای گەیاندووە، ئاگركەوتنەوەكە بەهۆی كردەوەی ئاژاوەگێڕییەوە ڕووی داوە، كە ئەوەش كارێكی تیرۆریستی مەترسیدارە و ئامانجی زیانگەیاندن بە نیشتمان و هاووڵاتییان.

وەزیری ناوخۆی بەحرەین دەڵێت، ڕووداوە تیرۆریستییەكانی ئەم دواییە كە بەحرێن بەخۆیەویان دەبینێت، لە رێگەی رێنوێنی راستەوخۆی ئێران ئەنجام دەدرێت.

رۆژی هەینی رابردوو ئاگرێك لە بۆڕی نەوتی نێوان سعوودیە و بەحرەین لە نزیك مەنامەی پایتەختی بەحرێن ڕووی دا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …